کورتە مێژوویێکی بایزید نیکبەخت و زنجیرەچیاکانی تیانشان

کورتە مێژوویێکی بایزید نیکبەخت و زنجیرەچیاکانی تیانشان بایزید نیکبەخت کەژوانی بە تووانا و لێهاتووی گرووپی هەڵگوردی پیرانشار و هەروەها ئەندامێکی کۆمەڵی شاخەوانانی کوردستان لە ساڵی ۱۳۹۱ لە یەکەم بەرنامەی خۆی لە زنجیرەچیاکانی تیانشان لە چوارچێوەی گرووپی شاخەوانانی کوردستان تووانی بە سەر لوتکەی لێنین(۷۱۳۴m) دا سەرکەوێ و یەکەم سەرکەوتنی خۆی بۆ لووتکێکی سەروی ۷۰۰۰ تۆمار بکات […]

کورتە مێژوویێکی بایزید نیکبەخت و زنجیرەچیاکانی تیانشان

بایزید نیکبەخت کەژوانی بە تووانا و لێهاتووی گرووپی هەڵگوردی پیرانشار و هەروەها ئەندامێکی کۆمەڵی شاخەوانانی کوردستان لە ساڵی ۱۳۹۱ لە یەکەم بەرنامەی خۆی لە زنجیرەچیاکانی تیانشان لە چوارچێوەی گرووپی شاخەوانانی کوردستان تووانی بە سەر لوتکەی لێنین(۷۱۳۴m) دا سەرکەوێ و یەکەم سەرکەوتنی خۆی بۆ لووتکێکی سەروی ۷۰۰۰ تۆمار بکات و نێوی خۆی بێنێتە ڕێزی حەوت هەزاریەکانی کوردستان.
دوواتر لە هاوینی ساڵی ۹۵ کاک بایز لە چالاکیێکی دیکە و لە چوارچێوەی گرووپێکی ۳ کەسی شاخەوانانی کوردستان هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر ئەو زنجیرە چیایە دەست پێکردەوە کە خۆشبەختانە بە تێکۆشان و کۆڵ نەدانی ئەو بەڕێزانە سەرکەوتنێکی مەزن بۆ ئەو گرووپە هاتە کایە و تووانرا ۲ لووتکەی دیکەی ئەو زنجیرەچیایە بە ناوەکانی کومۆنیزم (۷۴۹۵m) و کورژونویسکایا(۷۱۰۵m) کە سەرجەم ۵ لووتکەی سەروی ۷۰۰۰ن بێنە بەزاندن ، ئێستا مێژووی ئەو زنجیرە چیایە وبایزید نیکبەخت لە کۆی دو بەرنامە بەزاندنی ۳ لووتکە بوە ( لێنین ، کومۆنیزم ، کورژونویسکایا ) داتایێکی گەلێک باشە و ئەوساڵیش عەزم و ئیرادەی خۆی لەگەڵ توواناییەکانی بۆ جارێکی دیکە دەخاتەوە گەڕ هاوڕێ لەگەڵ دۆستانی دیکەی ئەندامی شاخەوانانی کوردستان بۆ بەزاندنی دو کێوی دیکە بە نێوی خانتانگری و پـــۆبدا ،،، بە مەرجی بەزاندنی ئەو ۲ لووتکانە ناسناوی پلینگی بەفری ( ئەو ناسناوە بە کەسێک دەدرێت کە بتووانێ لە ناوچەکانی شۆرەوی پێشوو،، بەسەر ۵ لووتکەی سەروی ۷۰۰۰ ی کێوەکانی پامیردا سەرکەوێت ) پێ دەبەخشرێ و شانازییەک بۆ خۆی و بۆ نیشتمانەکەی دەستەبەر دەکات.