فستیڤاڵی جوان ترین ئه‌سب له‌ کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

فستیڤاڵی جوان ترین ئه‌سب له‌ کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ئه‌نجومه‌نی چاکه‌ سواری کرماشان ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی فستیڤاڵی جوان ترین ئه‌سب له‌ کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو له مێهر، ئه‌نجومه‌نی چاکه‌ سواری کرماشان ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی جوان ترین ئه‌سب له‌ ژێر ناوی “ئیکاهۆ” له‌ کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ دوو به‌شی ئه‌سبی عه‌ره‌بی و ئه‌سبی کوردی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. کاتی فستیڤاڵه‌که‌ش ۷ بۆ ۱۱ی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ده‌بێت.

ئه‌نجومه‌نی چاکه‌ سواری زیادی کرد که‌ له‌ ڕۆژی ۷ بۆ ۹ی پوشپه‌ڕ کێبه‌رکێی ئه‌سبی جوانی عه‌ره‌ب و له‌ ڕۆژی ۱۰ بۆ ۱۱ی پوشپه‌ڕ کێبه‌رکێی جوان ترین ئه‌سبی کوردی له‌ جیهاندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ لێهاتووییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی جوان ترین ئه‌سب، ئه‌ساله‌ت و پاکی نه‌ژاد، ستایلی جه‌سته‌ی ئه‌سبه‌کان، ئه‌خلاق، فه‌رمانبه‌رداری و ڕاهاتوویی ئه‌سبه‌کان ده‌بێت.

ساڵی ڕابردوو به‌ گشتی ۲۷۰ ئه‌سب له‌ ئێران و جیهانه‌وه‌ له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداریان کرد بوو، ئه‌مساڵ ۱۵۰ ئه‌سب له‌ به‌شی ئه‌سبی کوردی و ۲۰۰ ئه‌سب له‌ به‌شی ئه‌سبی عه‌ره‌بی به‌شداریان کردووه‌ و پێکه‌وه‌ له‌ چه‌ند قۆناغێکدا کێبه‌رکێ ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ شوێنی به‌ڕێوه‌ چوونی فستیڤاڵی جوان ترین ئه‌سب له‌ ستادیۆمی ۱۵ی جۆزه‌ردانی کرماشان ده‌بێت.

برای اشتراک این مطلب در تلگرام کلیک کنید
http://piranshahrrudaw.ir/?p=1388


دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

1 × دو =