کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا عه‌بدولکه‌ریم موده‌ڕس به‌ڕێوه ده‌چێت
سه‌رۆکی زانکۆی په‌یام نوور له کوردستان ڕایگه‌یاند: له ئێستادا ۱۵ هه‌زار خوێندکارمان هه‌یه و ۳۰ هه‌زار که‌سیش تاکوو ئێسته ده‌رچووی ئه‌م زانکۆیه‌ن. به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو، ئێسکه‌نده‌ر مورادی ڕایگه‌یاند: له ئێستادا زانکۆی په‌یام نور له سنه، سه‌قز، بانه، مه‌ریوان، بیجاڕ، سه‌وڵاوا، کامیاران، قوروه و دیوانده‌ره لقی هه‌یه. ۱۲۰ به‌ش له‌م لقانه‌دا ده‌وترێنه‌وه و خوێندکاریان […]
سه‌رۆکی زانکۆی په‌یام نوور له کوردستان ڕایگه‌یاند: له ئێستادا ۱۵ هه‌زار خوێندکارمان هه‌یه و ۳۰ هه‌زار که‌سیش تاکوو ئێسته ده‌رچووی ئه‌م زانکۆیه‌ن.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی پیرانشار ڕووداو، ئێسکه‌نده‌ر مورادی ڕایگه‌یاند: له ئێستادا زانکۆی په‌یام نور له سنه، سه‌قز، بانه، مه‌ریوان، بیجاڕ، سه‌وڵاوا، کامیاران، قوروه و دیوانده‌ره لقی هه‌یه. ۱۲۰ به‌ش له‌م لقانه‌دا ده‌وترێنه‌وه و خوێندکاریان هه‌یه. لێژنه‌ی زانستی زانکۆ په‌یام نور له کوردستان ۸۰ دوکتوری هه‌یه که ۹۵ له سه‌دیان کوردن.
ئه‌و زیادی کرد: ساڵی ڕابردوو ۱۵ کتێب له لایه‌ن مامۆستایانی ئه‌م زانکۆیه‌وه له چاپ دراوه که وه‌ک وانه‌ی زانکۆ ده‌وترێنه‌وه. له‌م نێوانه‌دا ۳۴ بڵاوکراوه له لایه‌ن ئێمه له چاپ ده‌درێت که هه‌موویان به دوو زمانی کوردی و فارسین. ساڵی رابردوو زیاتر له ۳۱۰ کۆنفڕانس و یاد و بۆنه‌مان له سه‌رجه‌م لقه‌کانی زانکۆ په‌یام نور له کوردستان به‌ڕێوه بردوه.
سه‌رۆکی زانکۆی په‌یام نوور کوردستان وتی: ئێمه له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێساکانی ئێران له دوای ئه‌وه‌یه‌ن که که‌سایه‌تییه‌کانی ناوچه‌که بناسێنین و کۆنفڕاس و یادکردنه‌وه‌یان بۆ به‌ڕێوه ببه‌ین.
مورادی وتی: هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ئه‌مساڵ پاییز، کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا عه‌بدولکەریم موده‌ڕس به‌ڕێوه ده‌به‌ین. ئه‌مه جێگه‌ی شانازییه که له ماوه‌ی ۳۰ ساڵی ڕابردوودا زانکۆی په‌یام نوور کوردستان هه‌ر ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه، تاکوو ئێسته زیاتر له‌۳۰ هه‌زار خوێندکار ی کوردستان لەم زانکۆیه خوێندنیان تواو کردووه.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0