[quote bgcolor=”#e2e2e2″ arrow=”yes”]پیرانشار ڕووداو – لە مەریوان کەمپینی “هاواری زرێبار” بە مەبەستی وشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی سەر دەریاچەی زرێباری مەریوان بەڕێوە چوو.[/quote] بە ڕاپۆڕتی پێگەی ھەواڵنێری پیرانشار ڕووداو لە کوردپرێس، ڕۆژی هەینی ۲۹ی خەرمانانی ۱۳۹۸ بەرانبەر بە ۲۰ی ئەیلوولی ۲۰۱۹ ژینگەپارێزان و خەڵک زبڵ و پاشماوەکانی دەورووبەری دەریاچەکەیان کۆ کردەوە و کەمئەندامێکی خەڵکی مەریوان کە […]
سروشت ههموو کات سهرچاوه و کانگای بژێوی ژیانی مرۆڤ بووه. سروشتێکی گهوره و دڵ¬ئاواڵا و سهخاوهتمهند. له ههمان کاتا بێ ههڵاواردن بۆ ههموو مرۆڤهکان و گیانلهبهرانی سهر گۆی زهوی سنگی خۆی وهک سفرهیهکی رهنگین و رازاوه راخستووه و ههر کهس به پێی توانا و بڕستی خۆی لهم خوانه رهنگینه کهڵک وهردهگرێ! دۆستایهتی مرۆڤ و سروشت […]
ئەگەر بە شێوەی زانستی تۆزە لەنگەرێک لە سەر کلتوور و شارەستانییەتی گەلانی دنیا بگرین، لە سەر پێکهاتەو بنچینەی ئەم دوو لایەنە کەندوەکۆژێک بکەین، بە کۆمەڵێک دیاردەی سرنج راکێش دەگەین کە هەر گەل ونەتەوەیەک راستەوخۆ لە جیهاندا بە شکڵ گرتنی کلتوور و شارەستانییەتی خۆی، جڵەوداری مێژوویە و خاوەن کیان و شوناسە لە ئاڕشیویی گەردوونیدا. لە ساکارترین […]
ئهم بینا ئاماڵ سووره، وێنهی فێرگهی “علم و صنعت” واتا زانست و پیشهیه له پیرانشار. ئهم فێرگهیه له باژێری مامۆستا حهقیقی و فەلەکهی مامۆستا نالی ههڵکهوتووه. شایانی باسه فەلەکهی مامۆستا نالی پێشتر ناوی فەلەکهی منابع طبیعی بە واتای فەلەکهی سهرچاوە سروشتییهکان بوو که به پهیکهری چهند باڵندهیهکی ئاودۆستی وهک دوڕنا، شاوه، مراوی و ههروهها […]
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوە و بەتایبەت سەردانی ئاواییەکان لە وەرزی زستاندا کە بە مەبەستی لە نزیکەوە قسەکردن لەگەڵ خەڵک و پێوەندی نێوان ڕێکخراوە و خەڵک، هەروەها پەرەپێدانی هزری ژینگەپارێزی و ناساندنی مەترسییەکانی سەر ژینگە سەردانی ئاوایی بادیناوێی پیرانان کرا… سەرەتا کورتەیەک لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوە و پێناسەی ژینگە باس کرا، دواتر مەترسییەکانی […]
دابەزینی کێش وەک رێگا چارەیەک بۆ دەرمانی زۆربەی نەخۆشێکان پێشنەیار دەدرێ بەڵام چەند پرسیارێک لەو بارە دا دێتە پێش. یەکەم پرسیار : قەڵەوی چیە و بە کێ دەڵەن قەڵەو ؟ بە خڕ بونەوەی نائاسایی چەوری لە ناو لەش دەڵەن کێشی زیاد یان قەڵەوی ; بەڵام جیاوازێک بەینی کێشی زیاد و قەڵەوی هەیە . لە ساڵی […]
بە خۆشییەوە شەوە شێعری بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبیی ڕووناک لە ڕێکەوتی دیاریکراو دا (۹۷/۹/۹) بە پێشوازی و بەشداریی شاعیران و نووسەران و لایەنگرانی بواری فەرهەنگ و ئەدەب بەڕێوەچوو. ئەم بەرنامه هەروەک پێشتر ئاماژەی پێداربوو قەرار بو له چوارچێوەی شاری پیرانشاردا بەڕێوەبچێت بەڵام دوای بڵاو بوونەوە بانگەواز و پێشوازیی گەرمی شاعیرانی شارەکانی دەوروبەر و هاوئاهەنگی پێویست […]
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۹ی سەرماوەزی ۲۷۱۸ی کوردی، کۆڕی ناساندن و تاوتوێ کردنی گۆڤاری زانستیی “هۆژین” لە کافەکتێبی ئەندێشە(پیرانشار)، بە بەشداریی ستافی بەڕێوەبەرایەتی بنکەی زانستی-فەرهەنگی هۆژان، سەرنووسەر، بەرپرسان و کۆمەڵێک لە ئەندامانی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری هۆژین بەڕێوەچوو. کۆڕەکە بە بەخێرهێنانی ئامادەبووان و خوێندنەوەی ڕیزبەندی بەرنامە لەلایەن کۆڕگێڕ، بەڕێز “ئەنوەر ئاریامەنێش” دەستی پێکرد. پەیامی کافەکتێبی ئەندێشە(پیرانشار) لەلایەن […]
بەو زستانەم دڵ بەھارە لە ھەموو سنووران ھاوارە لە دوژمنان ڕێبەندانە بۆ کوردەواری گۆوەندانە “سوارە ئیلخانیزادە” ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی بەرنامەی ڕێپێوانی دارستان هەینی۲۵ـی گەڵارێزان تاریک و ڕوونی دوایین هەینی مانگی گەڵاڕێزان ۷۰ کەس لە کەژوانانی باشگای شاخەوانی هەڵگورد دوای کۆبوونەوە لە پارکی خەییام بە مینی بوس و چەند وەسیلەیەکی شەخسی بەرەو ئاوایی قەبری حوسێن وەڕێکەوتن. دوای […]
ئەمڕۆ ۱۱ی خەزەڵوەری ۲۷۱۸ سی و حەوتەمین هەڵمەتی ژینگەپارێزی بە مەبەستی ڕێزلێنان لە شەهیدانی ژینگەی نیشتمان کاک شەریف باجوەر و هاوڕێیانی، بۆ “یەکەمین جار لە کوردستان” هەڵمەتی بڕینی دمکانە کە وەکوو شێرپەنجەی داربەڕوو دەناسرێت، بە بەشداری: کۆمەڵی ژینگەپارێزانی پیرانشار، باشگای شاخەوانیی هەڵگورد و ئیدارەی جەنگەڵبانی بەڕێوە چوو. لەو هەڵمەتە بەرفراوانەدا، کە لە لێڕەواری ئاوایی بەردەکوڕە […]